ده‌سته‌كه‌وته‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات وەرگێڕان

نوچەنێت:

ئارۆن ديڤيد ميله‌ر 

جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو پڕۆسه‌ی ئاشتی بۆ به‌ میرات مایه‌وه‌، پرۆسه‌ی شكستخواردووی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، ئه‌وه‌ی تریان پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی.

سه‌ردانی ئه‌و دواییه‌ی نه‌فتالی بنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسرائیلی بوو بۆ ئیمارات، ئه‌و سه‌ردانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارييه‌كان بوو له‌ په‌یوه‌نديى هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پرسی فه‌ڵه‌ستین، هه‌رچه‌نده‌ ململانێی عه‌رب ــ ئیسرائیل له‌و نزیكانه‌ كۆتایی نایه‌ت‌، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییكرده‌وه‌.

پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌فتالی بنێت و محه‌مه‌د بن زاید سێ ئه‌نجامی هه‌بووه‌:

یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌م وێنه‌یه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كانی ئاشتی میسڕی و ئورد‌نی پێشێلكاری ستراتیژی بوون، به‌ڵام كۆتایی به‌ ململانێی سه‌ربازی هێنا و هاوسه‌نگی هێزی له‌ ناوچه‌كه‌ گۆڕی، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا پێویستی به‌ ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیسرائیلی هه‌بوو.

رێككه‌وتنی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌ند وڵاتێكی تر په‌یوه‌ندی بازرگانی و گه‌شتیاری و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومیان ده‌ستپێكردووه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێستا زۆر له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئیسرائیل به‌هێزتره‌، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو دەوڵەتە له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ سه‌ركه‌وتووبووه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك شه‌ڕی سه‌ربازی له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل روویدا، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌بوو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ دروست بێت.

دووه‌م: سه‌ردانی بنێت ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ له‌پێشینه‌كانی هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بییه‌

سه‌ردانی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسرائیلی بۆ وڵاتێكی كه‌نداو پێش (10) ساڵ پێشبینی نه‌كراو بوو، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌و‌ گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات ئێران به‌هێزتر بوو، هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی به‌رانبه‌ر حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین بێهیوا بوون، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییكرده‌وه‌ پێیان وایه‌ ده‌كرێت له‌ بواری ته‌كنیكی و ئه‌منی سوود له‌ ئیسرائیل وه‌ربگرن، چونكه‌ به‌گشتی ئێستا متمانه‌ به‌ پابه‌ندی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌متر بووه‌.

ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ بووه‌ پاڵنه‌ر كه‌ ئیداره‌ی ترامپ فڕۆكه‌ی (ئێف 35) به‌ ئیمارات بفرۆشێت، هه‌روه‌ها دان به‌ حكومی بیابانی مه‌غریبی عه‌ره‌بی بنێت له‌ لایه‌ن وڵاتی مه‌غریبه‌وه‌، هه‌روه‌ها سوودانی له‌ لیستی تیرۆر ره‌شكرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی رێككه‌وتنی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ بكه‌ن.

ئیمارات  په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی میسری كرد، كه‌ كاتێك گوتی، "ده‌مه‌وێت ره‌زامه‌ندی واشنتن به‌ده‌ستبهێنم، ئه‌و نهێنیه‌ش له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل خۆی مه‌ڵاس داوه‌".

سێیه‌م  بنێت سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه‌ له‌و سه‌ردانه‌

ئیسرائیلییه‌كان ده‌زانن بنێت له‌ پشت رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌و گه‌شته‌ی بووه‌ خاوه‌نی ناوبه‌نگ.

بنیامین ناته‌نیاهۆ سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنێت خۆی له‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی پرسی فه‌ڵه‌ستین بپارێزێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌ دابوو ئاماژه‌ بۆ ئاماده‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌بێ گه‌یشتنه‌ چاره‌سه‌ری پرسی فه‌ڵه‌ستین، له‌وانه‌ش به‌رده‌وامی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون.

به‌ڵام بنێت ده‌یزانی پێویسته‌ سوور بێت به‌شێوازی دراماتیكی هه‌نگاو نه‌نێت به‌رانبه‌ر ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، بێگومان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان گه‌وره‌ترین زیانیان له‌و دۆخه‌ نوێیه‌ به‌ركه‌وتووه‌، چونكه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن دابه‌ش بووینه‌، ئه‌وان سه‌رقاڵی ئه‌و پرسه‌ن، جیهانی عه‌ره‌بیش خه‌ریكی زیادكردنی كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی تریانن، هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هاتنی بایدن و بنێت هیچ وڵاتێكی نوێی عه‌ره‌بی هه‌نگاوی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ نه‌ناوه‌، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ری پرسی فه‌ڵه‌ستینیش دیار نییه‌.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی لاوازن، ئێران گرووپه‌ پاشكۆكانی له‌ سووریا و لوبنان و عێراق به‌كار ده‌هێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ناسه‌قامگیری و پڕ ململانێ دهبمێنێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌ردانی بنێت بۆ ئیمارات نیشانه‌ی جیاوازی ئه‌و گۆڕانكاریه‌یه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ پارێزه‌ری ئیسرائیل.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین