به‌تۆمه‌تی كاركردن بۆ توركیا (81) ئەندامى ئیخوان موسلیمین دادگایی ده‌کرێن
نوچەنێت:
ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكردۆتەوە، ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی میسڕی (81) ئه‌ندامی ئیخوان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی توركیا دژ به میسڕ، كه له نێویان محه‌مه‌د به‌دیر رابه‌ری گشتی ئیخوان و خه‌یره‌ت تاشتری جێگری و مه‌حمود عزه سه‌ركرده‌ی هه‌ڵاتوو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ره‌وانه‌ی داداگایی تاوانه‌كان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه به‌شێك له تۆمه‌ته‌كانیان په‌یوه‌ندی كاركردنی ئه‌و سەر‌كردانه‌وە هه‌یه، كه ویستوویانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هاوسۆزی میسڕی و ده‌زگای توركیا بۆ ئازادییه‌كان و هاوكاری و نوێنه‌ری مینبه‌ری رابیعه و ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن دروست بكه‌ن، کە ئه‌ندامانی ئیخوان له ناوه و ده‌ره‌وە و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن بۆ زیانگه‌یاندن به میسڕ و به پێگه سیاسییەکەى.
به‌شێكی تری تۆمه‌ته‌كانیان ئه‌و كه‌سانه گروپێكی تیرۆرستیان به پێچه‌وانه‌ی یاسا دامه‌زراندووه، ئامانجیش لێی په‌كخستنی ده‌ستوور و یاسابووه بۆ رێگری له كاری فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی گشتی، له هه‌مان كاتیش ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر ئازادی كه‌سی و مافی گشتی و زیانگه‌یاندن به یه‌كێتی نیشتیمانی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئیخوان هه‌وڵیان داوه سیسته‌می حكومڕانی به زه‌بری هێز بگۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ش پیلانی هێرشكردنه‌سه‌ر دادوه‌ران و هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیس به‌رپرسانی گشتی و نێرده‌ی دیپلۆماسی و کونسول و باڵیۆزخانه‌كانیان هه‌بووه.
له (2013) عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئێستای میسر، كه ئه‌و كات وه‌زیری به‌رگری بوو كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسی كرد، تا ئێستا هه‌زاران ئه‌ندامی ئیخوانی به تۆمه‌تی جۆراو جۆر دادگایی كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment