بەریتانیا هەوڵى باشترکردنى پەیوەندیی نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمە داوا لە هێزەکانى بەریتانیا دەکات، لە پڕۆسەى چاکسازى لە ناو هێزەکانى پێشمەرگە و رووبەڕووبونەوەى مەترسییەکانى تیرۆریستانى داعش یارمەتییەکانیان زیاتر بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى کانوونى یەکەمى (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ كۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم ڕاگەیاند، داوایکرد لەسەر "راهێنانه‌كان و پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی، گرژی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش، به‌ریتانیا رۆڵی كاریگه‌ر خۆیان بگێڕن و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌."

بەپێى وەزارەتى پێشمەرگە لە کۆبوونەکەدا كۆڵۆنێڵ چارڵی ڕایگەیاند، "به‌وردی چاودێری دۆخی سیاسیی و سه‌ربازی و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌."

گووتیشى، "ئەوان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادیدا، گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌رێكکه‌وتنێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌، كه‌ به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولای تێدا پارێزراو بێت "

لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، "شاندی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا، دڵنیاییان دا، له‌ ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانیان له‌باره‌ی به‌ره‌پێشچوونی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی، هەروەها پێویسته‌ هه‌مووان له‌ململانێیه‌كان دوربكه‌ونه‌وه‌و روه‌و تێكشكانی تیرۆرو تیرۆریستان بێت، كه‌ له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانییان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. "

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین