سەرۆک بارزانى: دەبێ یەکێتى ئافرەتان كار بۆ بەهێزكردنی بیرى نەتەوەیى بکەن هەواڵ

نوچەنێت:

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی (69) ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە پەیامێکدا داوایان لێدەکات لە چوارچێوەى پێکەوە ژیان کار بۆ بەهێزکردنى بیرى نەتەوەیى بکەن.

ئەمڕۆ شەممە (11)ى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى، بە بۆنەى (69) ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە كە جگە لە پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێشمەرگە، ئەركی خۆی لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بەجێ گەیاندووە."

 

دەقى پەیامى سەرۆک بارزانى بە بۆنەی (69) ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،

به ‌بۆنه‌ی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م. 

یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە و، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە ڕۆڵی خۆی بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە باشی گێڕاوە. 

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە كە جگە لە پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێشمەرگە، ئەركی خۆی لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بەجێ گەیاندووە.

لە سەردەمی ئێستاشدا پێویستە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت و یەكسانیخوازی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی كار بۆ بەهێزكردنی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و دیموكراسی لەنێو ڕیزەكانیاندا بكەن.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

11ـی كانوونی یەكەمی 2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین