مەسرور بارزانى و مستەفا کازمى جەخت لە کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانى داعش دەکەنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتى کانوونى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، پێشوازى لە مستەفا کازمى، سەرۆکى وەزیران و و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد.
وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت هاتنى مستەفا کازمى، " هاوکاتە لەگەڵ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لەناوچەی گەرمیان."
لە کۆبوونەوەیەکەدا هەردوو سەرۆک وەزیران، "جەختیان کردەوە لە باشترکردنی تواناکان و بەهێزتر کردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەمەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی داعش و کۆتایی هێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش."
جێگەى ئاماژە پێدانە، هەر ئەمڕۆ مستەفا کازمى، سەرۆکى وەزیرانى عێراق گەیشتە مەخموور تاوەکو لە نزیکەوە سەرپەرشتى ئۆپراسیۆنى هاوبەشى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپا عێراق بکات، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە سنوورى کوڵەجۆ و کفرى دەستیپێکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment