سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مستەفا کازمى هەمانگى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق تاوتوێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانى عێراق، هەڕەشە ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامدا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مستەفا کازمی جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی تەواوی هەوڵەکانی پێشمەرگە کرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، لەگەڵ هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە چەکدارەکانی عیراقدا به‌ پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکه‌وه‌، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی بۆشاییی ئەمنیی نێوان هەردوولادا."

هەروەها ئەو "جەختیشی لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا کرده‌وه‌ بۆ بەرپەرچدانەوە و دەرکردنی پاشماوەکانی داعش و بنەبڕکردنیان کە لەسەر عیراق و کۆی ناوچەکە بوونه‌ته‌ مه‌ترسى."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە میانى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عیراقی کرد، تەواوی ئاماده‌ییى هەرێمی کوردستانیشى بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقیەکاندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین