كۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندە سەربازییەکان دەستیپێکرد
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکانى پێشمەرگە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پاراستنى ناوچە کوردستانییەکان و توندوتۆڵکردنى سەنگەرەکانى پێشمەرگە.
ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان، ئێستا لە کۆبوونەوەدان تاوتوێکردنى پەلامارى ئەم دواییەى تیرۆریستانى داعش و دابینکردنى پێداویستییەکانى هێزى پێشمەرگە.
بەپێى زانیارییەکان وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسى هێرشەکانى داعش و بۆشایی ئەمنى ناوچە کوردستانییەکان و دابینکردنى چەک و پێداویستى سەربازیى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment