سەرۆک بارزانى و سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى مەسعود بارزانى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خاتوو ماری پارێت سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، "ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق"، تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (20)ی تشرینی دووەم (2021) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە خاتوو ماری پارێت سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

بارەگاى بارزانى لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات، "سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە نموونەیی وەسف کرد و پەیوەست بەم بابەتە سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆلی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان و یەکێتی ئەوروپا ھەبوو لە پڕۆسەی یارمەتیدان و چاودێری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین