نوورى مالیكى: مه‌رجه‌عى باڵا ڤیتۆى له‌ دژى من نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ره‌تى ده‌كاته‌وه‌، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق ڤیتۆى له‌دژى ئه‌و هه‌بێت و باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و ناوى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو پێشنیار نه‌كردووه‌.

شه‌وى رابردوو 17 ى تشرینى دووه‌م "نوڤێمبه‌ر" نوورى مالیكى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى BBC ى كردووه‌ و باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكى په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كات.

نوورى مالیكى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق ته‌وافووقى بێت و له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ هیچ ڤیتۆیه‌كى له‌ دژى كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه‌ و  ده‌ڵێ، "مه‌رجه‌عى باڵا ڤیتۆى له‌سه‌ر من و هیچ كه‌سێكى تر نییه‌، به‌ڵكو تێڕوانینی تایبه‌ت به‌ خۆى هه‌یه‌ كه‌ ئاشكراى نه‌كردووه‌".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى نوورى مالیكى به‌ دوورى ده‌زانێ خۆپیشانده‌رانى شیعه‌ له‌ شه‌قامه‌كان بكێشنه‌وه‌ و ده‌ڵێ، "من ترسم هه‌یه‌ بابه‌تەكه‌ هێشتا به‌ره‌وپێش بچێت" سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى باس له‌وه‌ ده‌كات پێشتر خۆپیشانده‌ران داواى هه‌ژماركردنى ده‌ستى ده‌نگه‌كانیان ده‌كرد، كه‌چى ئێستا داواى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌یش  ترسناكه‌.

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق 35 كورسى هێناوه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر باس له‌وه‌ كراوه‌ نوورى مالیكى كاندیدى ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، كه‌چى مالیكى له‌ دیمانه‌كه‌ ده‌ڵێ، "من ناوى خۆم پێشنیار نه‌كردووه‌، كه‌سانى تر باسى ده‌كه‌ن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین