توركیا: لە (80%) پێداویستى سەربازى لەناوەخۆ دابین دەكەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (15 تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركیا لەمیانى ئامادەبوونى لە نمایشیکردنى فیلمێكى دیكۆمێنتارى لە مۆزەخانەى تەڕوادە رایگەیاند، "توركیا پێشتر لە (20%) پێویستى سەربازى لە ناوەخۆى دابین دەكرد، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بۆ لە (80%) بەرزبۆتەوە، چاوەڕوان دەكەین لە داهاتووێكى نزیك پێویستمان بە هاوردەكردنى پێداویستى سەربازى نەمێنێت".
سەبارەت بە پەیوەندیى سەربازی و بەرگرى وڵاتەكەى لەگەڵ ئەمریكا گووتیشى، "سیستەمى بەرگریمان لە رووسیا كڕیوە، بەڵام ئەمریكا ناڕازییە داوایان كرد ئەو سیستەمە رەت كەینەوە، پێمان گوتن، بۆ دەبێت رەتى كەینەوە، ئێوە سیستەمى بەرگریتان پێ نەفرۆشتین، ئێمە توانیمان كاروبارى خۆمان بەڕێوە ببەین، كاتێكیش رووسیا ئامادەى خۆى دەربڕى پێمان بفرۆشێت، بەدەم داواكەیانەوە چووین".
دەربارەى دۆسیەى فڕۆكەى (ئێف 35) ئاماژەى بەوە كرد، "لەو دۆسیە هەڵەمان كرد، ملیارێك و (400) ملیۆن دۆلارمان بە ئەمریكا داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ فڕۆكەیەكمان وەرنەگرتەوە، ئێستا ئەمریكا پشێنیازێكى ترى بۆ كردووین، با بزانین كارەكە چۆن بەرێوە دەچێت، بەڵام لە كۆتاییدا پشكى خۆمان لەو گرێبەستە وەردەگرینەوە".
لە دواى هاتنى دادوگەشەپێدان بۆ سەر دەسەڵات، توركیا هەوڵى داوە ئاستى پیشەسازى سەربازى بەرز بكاتەوە، تا ئێستا توانیویەتى تانك و فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە چەند وڵاتێك فڕۆشتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment