مەلا بەختیار: چاوەڕوانم تاوانباران بە سزای حیزبی و یاسایی بگەیێندرێن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (14)ى تشرینى دووەم (2021)، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵاى سیاسى و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دواى ئەوەى دوێنێ لە ئەڵمانیا گەڕاییەوە، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا لە سلێمانى زانیارى نوێى لەسەر چۆنیەتى ژەهرخواردکردنى خستەڕوو.
مەلا بەختیار، وەک خۆى نەیشاردەوە لە ناو یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ژەهرخوارکراوە، دەشڵێت، "چاوەڕوانم یەکێتی بیسەلمێنێ، وەکو نەریت و مێژووی خەبات کە بێبەرییە لەم تاوانە و ئەوپەڕی تێبکۆشرێت تاوانباران بە سزای حیزبی و یاسایی بگەیێندرێن."
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، مەلا بەختیار ئەوەشى خستەڕوو، "زانیاریم بۆ هاتووە لە زانیارییەوە ئەو کارە بەرامبەر من کراوە، ئەوە نەبێ بڵێم سەرئەنجامی پشکنین ئەوەم بۆ دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی پەرۆشی خەڵکی وەک ئێمەن دزەیان بە زانیارییەکە کرد و پێیان گوتم: مەلا بەختیار فریای خۆت کەوە ".
مەلا بەختیار هەر لە میانى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئەمڕۆ لە سلێمانى گووتیشى، "لە ژیانمدا هیچ خراپەیەکم نەکردووە جگە لە کوردایەتی، فایلم نییە و هیچ دەوڵەتێکی ئیقلیمی گومانی لە هەڵوێستی کوردایەتی من نییە، سەنگەرەکان شایەتن پێشمەرگە بووم، لەناو یەکێتی لە مام جەلالەوە تا ئاخیر سەرکردەی دامەزرێنەر ئێمە دۆست بووین، هیچ هۆکارێکم شک نەدەبرد تاوانی وا بەرامبەر من بکرێت ".
دواى ئەوەى بە ژەهرخواردنەکەى خۆى دەزانێ، جگە لە بنەماڵەکەى کەسى تر ئاگادار نەکردۆتەوە، پاشان دەچێتە عەممان بۆ ئەنجامدانى پشکنین، وەک خۆى ئاماژەى پێدەکات، "کە ئەنجامی پشکنینەکەم دەرکەوت، ئەنجامەکەم نارد بۆ بافڵ تاڵەبانى و دەزگای زانیاری و دکتۆر خەسرەو".
مەلا بەختیار لە میانى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، بەبێ ئەوەى ناویان بهێنێ باسى لەوەکرد پێش هەشتى تەمووز هەندێ کەس ویستیان لەسەر کتێبى (لەبرى بیرەوەرى) من سڕى بکەن، بەڵام ئێستا ئەوان لە ناو یەکێتى خۆیان سڕ کراون.
جێگەى ئاماژەپێدانە، لە دواى کێشەکانى هەشتى تەمووزى ناو یەکێتى، چەند بەرپرسێکى ئەو حیزبە ڕایانگەیاند، کە ژەهرخوارکراون، لەوانە بافڵ تاڵەبانى، مەلا بەختیار، وەستا حەسەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment