تەقینەوەیەک لە کەرکووک دوو کوژراو و پێنج بریندارى لێکەوتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراو، لە ناو بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە کەرکووک، دوو چەکدار دەکوژرێن و پێنجى تریان بە سەختى بریندار دەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتى تشرینى دووەم (2021)، بۆمبێک لە ناو بنکەى فەوجێکى چەکدارانى حەشدى تورکمانى لە شارەدێى تەرکەلان کە دەکەوێتە باشوورى کەرکووک تەقیەوە، کە پێشتر بۆمبەکە چێندراو بووە و ئەو چەکدارانە هەڵیانگرتۆتەوە، لە کاتى پووچەڵکردنەوەى پێیاندا تەقیوەتەوە.

کوژراو و بریندارەکانى حەشدى تورکمانى لە ئێستادا گەیندراونەتەوە نەخۆشخانەى گشتیى کەرکووک، بەپێى زانیارییەکان یەکێک لە بریندارەکان فەرماندەى فەوجە لەناو ڕیزەکانى چەکدارانى حەشدى تورکمانى.

بۆ زانینى هۆکارى تەقینەوەى ئەو بۆمبە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هێزێکى زۆرى ئەمنیش لەبەردەم نەخۆشخانەى گشتیى کەرکووک کۆبوونەتەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین