شوان کەریم:حکومەتی عیراق پابەند نییە بە پێدانی بودجە سیادییەکان دیمانە

سیهام میران-نوچەنێت

شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى كشتوكاڵ وئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت باس لە پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە حکومەتی عیراق، پابەندنییە بە پێدانی بودجە سیاسییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نوچەنێت: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە کێڵگەکانی عێراق ٪50 بۆ پلانی ساڵی 2021 -2022 بە هۆی وشکە ساڵی و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو کەمبکاتەوە، ئەم بڕیارە کاریگەری چی دەبێت لەسەر نرخی خۆراک لە بازارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان؟

شوان کەریم: کاریگەری زۆری دەبێت، بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق ئەو بەشە بودجانەی کە لە چوارچێوەی بودجەی سیادیە ئەبێت بەشێکی بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان. وەکو پێویست پابەند نییە بە یاسایی بودجە. هەرچەندە لەگەڵ ساڵانی رابردوو بە- بەراورد تا رادەیەکی باش هاتوونەتە پێش و بەڵێنیان داوە، کە ئەو پلانە درێژخایانەنەی کە بۆ عێراق بە گشتی دایدەنێن بەشی هەرێمی کوردستان و پشکەکانی هەرێمی کوردستان بدەن. 

نوچەنێت: لە رووی سێکتەری ئابووری و کشتوکاڵی، ئەم بڕیارە چ کاریگەرییەکەی لەسەر داهاتی جوتیاری هەرێمی کوردستان دەبێت؟

شوان کەریم: ئەگەر ئێمە بتوانین خۆمان ئامادە بکەین بەر لەوەی تووشی دووبارە بوونەوەی وشکە ساڵی ببینەوە، بەپێی راپۆرتەکانی کەش و هەوا وشکە ساڵی روومان تێبکاتەوە. بێگومان ئەگەر ئامادەکاریمان هەبێت بتوانین بابەتی ئەوەی کە زەوییەکان ئاودێر دەکەن پلان هەبێت بۆ پاڵپشتی کردنی جوتیاران بە زیاد کردنی ئامێرە پێویستەکان، لەوانەیە بتوانین خۆمان بپارێزین لە دابەزینی وەبەرهێن و بەرزبوونەوەی گەنم و دانەوێڵە. 

ئەگەر بێت و ئەو بەنداوانە دروستبکرێت دەتوانین زیاتر لە 7 ملیارو نیو مەتر سێجا، ئاو گل بدەینەوە

نوچەنێت: زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایان جووتیاری هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی دیارکردنی نرخی گەنم لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی گەنمی جوتیاران بە بازارەکانی عێراق؟

شوان کەریم: جوتیار لە هەڕێمی کوردستان بەتایبەت و لە عێراق بە گشتی کەرتی کشتوكاڵ وەکو پێویست پاڵپشتی جوتیارانی ناکات. ئەگەر کەرتی کشتوکاڵ لە چەند بەشێك گەشەی کردبێ ئەوا بەتوانای جوتیاران خۆیانە، ئەگەر نا حکومەت پلانێکی درێژخاییەنی هەبووبێت یاخود پاڵپشتیەکی تایبەتی جوتیارانی کردبێت لەرووی هاوکاری ماددی بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بەکاربهێنن یاخود لەرووی بەبازار کردنی دانەوێڵە، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە پێم وایە لە ساڵی داهاتوو ئەو پرۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناون، بۆ کڕینەوە بەروبوومی جوتیاران ئەوا تا راددەیەکی باش کاریگەری خۆی دەبێت. 

نرخی گەنم بابەتێکی سیادیە حکومەتی عێراق دیاری دەکات، کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی کە پڕۆژەی تێکەڵاویان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بە رەچاوکردنی بارودۆخی جوتیاران و بڕێکی کەمتر لە نرخەکانی حکومەتی ناوەند. 

نوچەنێت: وا دیارە لێکەوتەکانی ئەو بڕیارەی عێراق دەبێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و خۆراک، لە هەمانکاتدا، بڕیارێکی مەترسیدارە لە پێدانی هۆشداریەکی پێشوەختە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو و گۆڕانی کەش و هەواو سەرهەڵدانی قەیرانی وشکە ساڵی، کوردستان بۆ ڕزگاربوون و خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو قەیرانانە لە رووی پلانی ئابووریەوە پێویستە چی بکات؟

شوان کەریم: بابەتی کەمبوونی ئاو بابەتێکی جیهانییە، تەنیا لە عێراق و ناوچەکانی کوردستان نییە. مەترسیەکی گشگیرە لەسەر ئاستی جیهان. خۆشبەختانە ئێستا چەند بەنداوێکی ستراتیژی هەن حکومەتی هەرێم کاری لەسەر دەکات و خەریکی دانوستاندنە. لە پلاندایە زیاتر لە پێنج بەنداوی ستراتیژی دروستبکرێت، ئەگەر بێت و ئەو بەنداوانە دروستبکرێت دەتوانین زیاتر لە 7 ملیارو نیو مەتر سێجا، ئاو گڵ بدەینەوە. بێگومان کاریگەری لەسەر ئاوی ژێر زەوەی دەبێت کە گەشەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین