سەرۆک بارزانى: زۆر بەتوندى ئیدانەى هێرشکردنە سەر ماڵى مستەفا کازمى دەکەم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، لە پەیامێکدا سەرکۆنەى هێرشەکەى سەرماڵى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات و دەشڵێت، پێویستە "ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە پەیامێکدا ڕاگەیاند، "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا."

هەروەها دەشڵێت، "هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم."

 

دەقی پەیامەکەى سەرۆک مسعود بارزانى:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.

 پێویستە  ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و  بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.

 مسعود بارزانی

7ی تشرینی دووەمی 2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین