دادگای ئەمریکا سیخوڕێکی چینی سزا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە دادگای ئەمریکا سیخوڕێکی چینی سزا داوە بە تاوانی سیخوڕیی ئابووری، چونکە ویستوویەتی تەکنۆلۆجیای کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ئەمریکی و فەرەنسییەکان بۆ چین بدزێت.

وەزارەتەکە دەڵیت، شو یانگۆن لەبەردەم دادگای شاری سینسیناتی تاوانبارکرا بە دەست تێکەڵکردن لەگەڵ لایەنی هەواڵگریی چینی و هەوڵی سیخوڕیی ئابووری و سێ تۆمەتی دیکە کە پەیوەندییان هەیە بە دزینی نهێنێی بازرگانییەوە هەیە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان شو بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە 2013 ەوە هەوڵی داوە زانیاریی وەربگرێت بۆ چین لەبارەی چەندین کۆمپانیای کارای پیشەسازیی فڕۆکە، لەوانە "جەنەراڵ ئەلەکتریک ئەیڤیەیشن"ی ئەمریکی و "سافران"ی فەرەنسی کە پێکەوە هەماهەنگبوون بۆ دروستکردنی بزوێنەری فڕۆکە.

لە پەڕاوی تۆمەتەکانی شو دا هاتووە کە وەزارەتی ئاساییشی دەوڵەتی چین داوایان لێکردووە کە پسپۆڕانی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەسازییانە دیاری بکات و هەوڵبدات ڕایانبکێشێت بەرەو چین بە بیانووی ئامادەبوون لە کۆنفرانسی زانستی، ئەویش بە دابینکردنی تێچووی گەشتەکانیان.

شو لە ساڵی ٢٠١٨ لە بەلجیکا دەستگیرکرا لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا، کاتێک بە بەلجیکا ڕاگەیەنرا کە شو پلانی کۆبوونەوەی هەیە لەگەڵ فەرمانبەرێکی جەنەراڵ ئەلەکتریک. هەر هەمان ساڵ دەسەڵاتدارانی بەلجیکا ڕادەستیان کردەوە بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

چین نکوڵی لە کەیسەکەی شو کرد و وتی کە تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی بەتاڵ و بێ بنەمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین