سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هێرشەکردنە سەر ماڵى مستەفا کازمى پێشهاتێکى مەترسیدارە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆردوومانکردنى ماڵى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە توندى سەر کۆنە دەکات.

بەرەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتى تشرینى دووەم (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هێرشکردنە سەر ماڵى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە شکستخواردوو ناودەبات و دەشڵێت، ئەو هەوڵە شکستخواردووە بۆ تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە شوێنی نیشتەجێبوونی لەبەغدا کرایە ئامانج سەرکۆنە دەکەم. سوپاس بۆ خوای گەورە کە تەندروستیی باشە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا کە لە توویتەر نووسیویەتى ڕایگەیاند، ئەم کردەوە تیرۆریستییە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات و هۆشداریی دەدات لە دەرئەنجامە سەختەکان. داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە ئارامی بپارێزن و دان بە خۆیاندا بگرن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەیانى ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر ماڵى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەڵام بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى هەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین