پارێزگارى هەولێر: زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر بەبڕى (3) هەزار دۆلار قەرەبوودەکرێنەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر، شێوازى قەرەبۆکردنەوەى زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى ئاشکرا دەکات و ڕاشیدەگەیێنێت، بڕى ئەو زیانەى لەلایەن لیژنەکانەوە خەملێندراوە نزیکەى (6) ملیار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى (4/تشرینى دووەم/2021)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ژمارەى زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر و شێوازى قەرەبۆکردنەوەیانى خستەڕوو.

سەبارەت بە زیانەکانى لافاوەکە، پارێزگارى هەولێر دەڵێت، "(591) خانوو و (149) ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییان زیانیان بەرکەوتووە."

ئومێد خۆشناو رونیشدەکاتەوە، هەر خێزانێکى زیانپێکەوتوو وەک قەرەبۆ بڕى (3) هەزار دۆلار پێدەدەرێت، ئەو خانووانەشى ڕووخاون بڕیاردراوە خاوەن پڕۆژەکان تێچووى چاککردنەوەیان لەئەئەستۆ بگرن کە ژمارەیان (79) خانووە. 

لە لافاوەکەى هەولێر ژمارەیەکى زۆرى ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییان بە هۆى ژێرئاوکەوتنى زیانیان بەرکەوت، پارێزگارى هەولێر دەڵێت، خاوەنى ئۆتۆمبێلەکان قەرەبۆدەکرێنەوە و بەسەر سێ گرووپ دابەشکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین