بەریتانیا 7 ملیار دۆلار تەرخان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە پێناو گرنگیدان بە پرۆژە سەوزەکان و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای بەریتانیا بۆ وڵاتە هەژار و کەمدەرامەتەکان، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆربەند COP26, سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشکەشکردنی هاوکاری بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار ئاشکرا کرد.

کۆربەندی COP26 تایبەت بە گۆرانی پرسەکانی کەشو هەوا و پاراستنی گۆی زەوی لە گلاسکۆی سکۆتلەندا بەڕێوە دەچێت.

لە کۆربەندەکەدا زیاتر لە 120 سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەشدارن و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

پرسە سەرەکییەکانی کۆربەندی COP26، جێگیرکردنی پلەی گەرمای گۆی زەویە لە 1.5 پلە، بۆ ئەوەی ریگری بکڕیت لەبەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و هەروەها کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی ئەو گازانەی کە دەبنە هۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، بە تایبەت گازی میسان و دوانەئۆکسیدی کاربۆن.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی ئەو گازانە و  هەنگاونان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە، پاڵشتی شانشینی بەریتانیای بۆ وڵاتە تازە پێشکەوتووەکان هەروەها پارەدارکردنی پرۆژەکانی وزەی جێگرەوە ئاشکرا کردن، ئامانجی سەرەکی بەریتانیا لەو پرۆژانە، پاڵپشتیکردنی ژێر خانی پرۆژە سەوزەکان و دابینکردنی تەکنەلۆژیای سەردەمە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی سفر کاربۆنی.

لە میانەی پێشکەشکردنی وتاری وڵاتەکەی، بۆریس جۆنسۆن وتی"بە وەرگرتنی پاڵپشتی بانکی ناودەوڵەتی، بەریتانیا بری 3 ملیار دۆلار بۆ پرۆژەکانی کەشوهەوا لە هیندستان وڵاتانی ئەفریقیا تەرخان دەکات". هاوکات وتیشی، ئامانجی بەریتانیا لەو پرۆژانە، هاوکاریکردنی وڵاتی هیندستان و ئەفریقیایە بۆ بەرهەمهێنانی بڕی 450 گێگاوات وزەی جێگرەوە تا ساڵی 2030"

لە هەمانکاتدا، زیاتر لە 4.1 ملیار دۆلار لەلایەن ڕێکخراوی CDCــی بەریتانیەوە  بۆ کەشوهەوای سەوز لە بەریتانیا تا 5 ساڵی تر تەرخانکرا، ئەمە جگە لەوەی زیتر لە 287.2 ملیۆن دۆلار  بۆ پرۆژە سەوزەکانی بەریتانیا لە ڤێتنام، بورکینا، فاسو، پکاستان، نیپاڵ و چاد تەرخانکران.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی COP26، کۆکردنەوەی بری 100 ملیار دۆلاری ساڵانەیە لە لایەن وڵاتە ئابووریە پێشکەتووەکان و پێدانی ئەو پارەیە بۆ وڵاتانی هەژار و تازە پێيگەیشتوو بە ئامانجی بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە  و  گرنگیدان بە پرۆژە سەوزەکان

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین