عێراق به‌ به‌هاى ملیارێك دۆلار دانه‌وێڵه‌ى له‌ توركیا كڕیوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عێراق و سووریا و ئه‌مریكا به‌ گه‌وره‌ترین كڕیارى به‌روبومى دانه‌وێڵه‌ و پاقله‌مه‌نى توركیا داده‌نرێن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز كورته‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، هه‌ناردنى توركیا له‌ دانه‌وێڵه‌ و پاقله‌مه‌نى، تۆوى به‌رهه‌مێنانى رۆن، له‌ نۆ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ى 22% زیادى كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.

راپۆرته‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ توركیا ئه‌و به‌روبومانه‌ى بۆ 213 ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ ره‌وانه‌ كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عێراق و سووریا و ئه‌مریكا كڕیارى گه‌وره‌ى به‌روبومه‌كانى توركیان، ته‌نیا عێراق به‌ به‌هاى ملیارێك و 95 ملیۆن دۆلار دانه‌وێڵه‌ى له‌ توركیا كڕیوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین