سه‌در ئاماده‌ نییه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مالیكى بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه‌كانى "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" كه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ناڕازین، شاندێك پێكده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ره‌وتى سه‌در بكات، به‌ڵام شانده‌كه‌ بێ نوورى مالیكى یان نوێنه‌ره‌كه‌ى ده‌بێت، چونكه‌ ره‌وتى سه‌در ئاماده‌ نییه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مالیكى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى شیعه‌ كه‌ له‌ "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسرێن، شاندێكیان پێكهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دانوستاندنكارى ره‌وتى سه‌در بكات، كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن عه‌زارى “سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در” سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌ نیازن هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى لیژنه‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نوێنه‌رایه‌تى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ناكات له‌ناو لیژنه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، چونكه‌ ره‌وتى سه‌در ئاماده‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ مالیكى و یان هه‌ر نوێنه‌رێكى كۆببێته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ى لێدوانى سه‌رچاوه‌كه‌ى ره‌وتى حیكمه‌، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ دانانى سنوورێكه‌ بۆ گرژییه‌كان، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى بابه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

"چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" شیعه‌ له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا و هاوپه‌یمانى قیواى ده‌وڵه‌ت و هاوپه‌یمانى فه‌تح و ته‌واوى میلیشیا دۆڕاوه‌كان پێكدێت. دوێنێ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت ئاشكراى كردووه‌، هه‌وڵه‌كانى مالیكى بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌ له‌ دژى ره‌وتى سه‌در تووشى ئاسته‌نگ بووه‌، چونكه‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆده‌نگ نیین.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین