بەمزووانە ئیمپراتۆریەتی ئەمریکی کۆتایی دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دكتۆر ماركوس پاپادوپولۆس، مێژوونووس و شرۆڤکارى رووسى دەڵێت، ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا بەم زووانە کۆتایی دێت.

پاپادوپولۆس لە لێدوانێکدا بۆ کۆنگرەی دووەمی جیهانی سەبارەت بە (پاشەکشەی ئەمریکا: جیهانی پاش ئەمریکا) دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە ئێستا ئابووریی ئەمریکا ڕووبەڕووە لەگەڵ تاقیکردنەوەیەکی سەخت".

ماركوس پاپادوپولۆس دەشڵێت، لە هەشتا ساڵی رابردوودا و لەپاش کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی لە قۆناغی جیاجیادا پاشەکشەی ئەمریکام بینیوە و ئێستاش گەلی ئەمریکا بەدەست چەند گرفتێکی مەترسیدارەوە دەناڵێنن، بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە، چونکە ئەو گەلە ئیستا لەسەر ئاستی جیهان گەلێکی قەرزارن!

مێژوونووسە ڕووسەکە روونیشدەکاتەوە، ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا قەرزێکی زۆری چینی لەسەر کەڵەکە بووە و بە پێشبینی ئەو لە ئایندەیەکی نزیکدا چین دەبێتە گەورەترین هێزی ئابووریی جیهان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین