حکوومەت: بەنزین گەیشت
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکەشەمە 21/10/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنی بەنزینی بۆ بازارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەینراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، بری بەنزینەکە بۆ دووهیندە بەرزدەکرێتەوە.
بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، زیاتر لە مانگێکە، کورتهێنان لە بەنزینی داواکراو لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دروستبووە، بەو هۆیەشەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکانی حکوومەتی ڕاسپارد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەن و گرفتەکان چارەسەر بکەن.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەل وەزیری وزەی عێراق، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێمی بۆ هەناردەکردنی زیاتر لە ملیۆنێک و هەشتا هەزار لیتر بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
لەبارەی گرانی نرخی بەنزین ، ئەمڕۆ پارێزگاری هەوڵیر بە میدیایەکانی راگەیاند"نرخی بهنزین پهیوهندی به گرانبوونی نهوتهوه ههیه، ئهوهش هۆكارێكی جیهانییه و له دهسهڵاتی ئێمهدا نییه، بهڵام لهناوخۆدا ههوڵی ئهوهیه بازاڕ رێكبخرێتهوه."
هاوکات حکوومەتی هەرێم لە بارەی نرخی بەنزین دووپاتیکردەوە، کە حکومەتى هەرێمى کوردستان درێخی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە "هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment