لە ماڵەوە دانیشە و 95 ملیار دۆلار وەربگرە ئابووری جیهان

نوچەنێت

حکوومەتی بەریتانیا لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا تا کۆتای سێپتێمبەری ئەمساڵ، زیاتر لە 370 ملیار دراوی ئیستەرلینی داوە بەو کەسانەی لەماڵەوە دانیشتوون و کارەکانیان لەدەستداوە، تەنیا لە مانگی ڕابردوو 95 ملیار دۆلار بۆ 1.1 ملیۆن هاوڵاتی بەریتانی خەرجکراوە.

نوسینگەی نیشتمانی حکوومەتی بەریتانیا تایبەت بە ئامار، راپۆرتێکی دەربارەی دواین خەرجیەکانی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کارمەندەکانی راپۆرتیكی تازە بڵاوکردەوە.

راپۆرتکەی نوسینگەی ئامار، تایبەتە بە تێچووەکانی حکوومەت بۆ ئەو کارمەندانەی لەسەردەمی کۆرۆنا کارەکانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتەکدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا ، حکوومەت بڕی 69 ملیار دراوی ئیستەرلینی (95 ملیار دۆلار)ــی  بۆ بەرنامەی هاوکاری ئەو کارمەندانە خەرج کردووە کە کارەکانیان لەدەستداوە.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بێ کار بوونی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی بەریتانیا، حکوومەت بڕیاریدا، ڕێژەی ٪80ــی مووچە بدات بەو کەسانەی لەماڵ دانیشتوون و کارەکانیان لەدەستداوە. ئەمەیش بووە هۆی زیادبوونی تێچووی بوودجەی بەریتانیا و بەرزبوونەوەی بۆ زیاتر لە 370 ملیار دراوی ئیستەرلینی و لەهامانکاتدا زیادبوونی ڕێژەی کورتهێنانی بوودجەی وڵاتەکەی.

بە گوێرەی ئامارەکانی نوسینگەی نیشتمانی بەریتانیا، تا 30ــی سێپتێمبەری 2021، ڕێژەی ئەو کەسانەی بە هۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا بۆ سەر بازارەکان،  کارەکانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 1.1 ملیۆن هاوڵاتی بەریتانیە، بۆیە مانگانە حکوومەت زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری داوە بەو کەسانە لە ماڵەوە دانیشتن و بێ کار ماون.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین