وەزارەتى سامانەسروشتییەکان: هەر خێزانێک (200) لیتر نەوتى سپى پێدەدەرێت
نوچەنێت
فەرمانگەى میدیای و زانیاریى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەسەر بریاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەر لە هاتنی وەرزی زستان دەستی پێ کرد و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاسپێردراوە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بکات."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، هەر خیزانێک (200) لیتر نەوتى سپى بە بڕى (55) هەزار دینار وەردەگرێ و قۆناغەکانى دابەشکردنى نەوتى سپى بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت:
قۆناغى یەکەم: دابەشکردنى نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان
قۆناغى دووەم: دابەشکردنى نەوت لە دەوروبەرى شارەکان
قۆناغى سێیەم: دابەشکردنى نەوت لە نێو شارەکان
پشکى هەر پارێزگایەکیش لەو ڕێژە نەوتە سپییەى کە دیارى کراوە، بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگای هەولێر: ٤٧.٥ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٩.٦ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای دهۆک: ٢٣ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای هەڵەبجە: ٤.٥ ملیۆن لیتر
ئەو بڕە نەوتە سپییەى کە تا ئێستا بۆ پارێزگاکان نێردراوە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگاى هەولێر: ٤ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگاى دهۆک: ٣ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە: ٢ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار لیتر
بڵاوکردنەوەی ئەو راگەینراوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێدایە، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی عێراق، دووپاتیکردەوە کە بە سێ قۆناغ ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان زیاتر لە 150 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش دەکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment