وەزارەتى کارەبا: هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرى زیرەک بکات سزاى دەدەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا هاوبەشانى کارەبا ئاگادار دەکاتەوە، هەر کەسێک دەستکارى پێوەرى زیرەکى کارەباکەى بکات سزا دەدەرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (21/تشرینى یەکەم/2021)، وەزارەتى کارەبا لە روونکردنەوەیەکەدا، "پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا"، ناودەبات، بەڵام دەڵێت، " جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن."

وەزارەتى کارەبا لە روونکردەوەکەدا هاوبەشانى ئاگاداردەکاتەوە، لە ئەگەر ئەنجامدانى هەر سەرپێچیەک لەسەر پێوەرى زیرەک ئەوان پێى دەزانن و دەشڵێت، "وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن."

روونیشدەکاتەوە، " پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت. "

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین