بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو: تا ئێستا کار لەسەر دروستکردنی نۆ بەنداوەکە نەکراوە
سیهام میران-نوچەنێت
رۆژی یەکشەممە (17-10-2021)، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ ستافێکی کۆمپانیای دروستکردنی بەنداو و دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیاربوو ژمارەیەک بەنداو لە کوردستان دروست بکرێت کۆبووەوە.
بۆ زانینی ئەنجامی کۆبوونەوە و بڕیارەکانی تایبەت بەو پرسە، ئەندازیار ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، لە لێدوانێکی تابیەتدا بۆ نوچەنێت زانیاری تازەی ئاشکرا کردن.
سەبارەت بە قۆناغی کارکردنی ئەم بەنداوانە ئەکرەم ئەحمەد وتی "دوانزە کۆمپانیا بۆ کارکردن لەسەر نۆ پڕۆژە دەستنیشانکراون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی دیارنییە و دەست بەکارکردن نەکراوە".
لەبارەی گرنگی دروستکردنی بەنداو ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت “ئەو بڕە ئاوە گل دەدرێتەوە بۆ نۆ بەنداو، کە پێوانەیەکەی سێ ملیار و شەشسەت ملیۆن مەتر سێجایە”
هاوکات وتیشی" سێ بەنداو لەو پرۆژەیە دەکەونە پارێزگای دهۆک، و سێ بەنداو بۆ سنوری هەولێر و سێ بەنداویش بۆ پارێزگای سلێمانی".
وێرای گرنگی تەواوبونوی ئەو پرۆژانە ئەم بەرپرسەی حکوومەت باسی کۆمەڵێک تایبەتمەندی تری گرنگی هەبوونی بەنداوەکان دەکات ، لەوانە: "ئاو کۆدەکرێتەوە بۆ خواردن و کشتوکاڵ، هەروەها وزەی کارەبا، دروستکردنی ناوچەی گەشتیاری، سامانی ماسی هەروەها بوژانەوەی ئاوی ژێر زەوی و چەندین سودی تر".
بە گوێرەی شارەزایانی کەشناسی، زیاتر لە سی ساڵە رێژەی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمیکردووە، بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت. بۆ ئەم مەبەستە زۆربەی وڵاتان پشت بە دروستکردنی بەنداو دەبەستن لە رووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment