سبەی میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکرێت
سیهام میران-نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە(18ی ئۆکتۆبەری2021) وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای سەردانیکردنی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی عێراق، بە میدیایەکانی راگەیاند لەگەڵ بەغدا گرفتی گرانی نرخی بەنزینیان چارەسەر کردووە.
ئەم لێدوانەی دکتۆر کەمال ئەتروشی لە کاتێکدایە، کە دوێنی بە سەردانێكی فەرمی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوویەوە. لە بارەی کۆبوونەوەکەی دوێنیی هەردوو وەزیر ، وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، و هەماهەنگی هەردوو لای بۆ پێکەوە کارکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکان ڕاگەیاند.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، ئەتروشی رایگەیاند. “لە ماوەیەکی نزیک دەستدەکرێت بە ناردنی بەنزین بۆ بازارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی نرخی بەنزین” لە هەمانکاتدا دووپاتیکردەوە کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، بڕی 150 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت لە چوارچێوەی سێ قۆناغی دوای یەک، بە جۆرێک لەهەر قۆناغیک بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشدەکرێت.
هاوکات وەزیری سامانە سروشتیەکان ئاشکرای کرد، کە هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین پێوەست بووە بە چەند هۆکارێکی تەکنیکی لە پاڵاوکەگانی هەرێم و بەغداوە بووە.
نوچەنێت بۆ زانین و چۆنیەتی دابەشکردنی میکازنمی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، پێوەندی بە گولیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لیژنهى وزه وسامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستانەوە کرد.
گولیزار رەشید بە نوچەنێتی ڕاگەیاند"" بەپێی رێککەوتنێکی پێشووتر لە نێوان هەریەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی بەغدا، هەبوو. پێویستبوو رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، کە نرخی یەک لیتر بە (650)دینارەو نزیکەی (10)رۆژە ناردنی ئەم ملیۆن لیترە وەستاوە و بەغدا نەیناردووە. هۆکارەکەشی دیارنییە".
ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردە دەڵێت" لەگەڵ نەهاتنی ئەم بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان نرخی گرانبوو، بۆیە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق کۆبوونەتەوەو گەیشتوونەتە ئەنجامێکی باش".
لە بارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گولیزار رەشید گوتی"سبەی بە نیازین لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی نەوت بۆ ماڵان کۆ ببینەوە، ئەوکات هەواڵەکە رادەگەیەنین".
ماوەیەکی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی بەنزین لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەزربۆتەوە و گرفت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروستبووە، بەڵام سەبارەت بەو پرسە قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت، دووپاتیکردەوە کە هیچ قەیرانێک بوونی نیە و نەوتی سپی بەسەر ماڵان بە میکازنمی پلان بۆ دارێژراو دابەشدەکڕیت و بەردەوامیشە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment