ئێران: لە ماوەی شەش مانگدا 32% توانای کڕین کەمبۆتەوە
نوچەنێت
سەرۆکی لیژنەی حەقدەستی شۆرای کار دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای تمەن لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 1400 (2021)، توانای کڕینی حەقدەسی کرێکاران لە کۆتایی مانگی هاوین، 32.4% کەمترە لە توانای کڕینیان لە سەرەتای یەکەم مانگی بەهار.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ”همشهری“ ئەم رێژە لە کەمبوونەوەی توانای کڕین، بەم واتایە دێت، کە حەقدەستی دە ملیۆن تمەنی کرێکارێک لە سەرەتای ئەمساڵ، بۆ شەش ملیۆن و 460 هەزار تمەن لە مانگی کۆتایی هاوین دابەزیوە.
فەرامەرز تەوفیقی، لە لێدوانێکی بۆ ئەم رۆژنامەیە دەڵێت، تێچووی گوزەرانی ژیانی کرێکاری لە ئێران گەیشتووەتە سنووری یازدە ملیۆن تەمەن و لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران، تەنیا 37% خەرجی باری گوزەرانی بنەماڵەیەکی کرێکاری دابین دەکات.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بنەماڵەیەکی کرێکاری 3.3 کەسی, بۆ بەردەوامی ژیانێکی شەرافەتمەندانە، دەبێ لە هەر مانگێکدا دە ملیۆن و 952 هەزار تمەن خەرج بکەن، لە کاتێکدا حەقدەستی بنەڕەتی ئەم بنەماڵەیە بە هەژمارکردنی باشترین کرێکاری تەنیا 4.2 ملیۆن تمەنە.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی ناوەندی ئامار و زانیاری ستراتیژی وەزارەتی هاوکاری و کار و خۆش بژێوی کۆمەڵایەتی ئێران، نرخی بێبەشبوون لە پاییزی 1399(2020) گەیشتووەتە 31.4%، کە بە بەرزترین ئاست لە دە ساڵی رابردوودا هەژمار دەکرێت.
بەگوێرەی ئەم ئامارە، بەشێوەی مامناوەند لە 85 ملیۆن دانیشتوانی ئێران، 26 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە چین و توێژە جیاوازەکان، لەگەڵ هەژاری دەست و پەنجە نەرم دەکەن، کە بەشێکی بەرچاویان لە بنەماڵە کرێکارییەکان پێکدێن.
سەرچاوە: رادیۆ فەردا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment