وەزیری نەوتی عێراق: نرخی 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت لە قازانجی بەکاربەر وبەرهەمهێنەرەکان دەبێت
نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی هەفتانەی وزەی رووسیا بۆ ساڵی 2021، لەبارەی نرخی نەوت و کاریگەریەکانی بۆسەر ئابووری عێراق لە مۆسکۆ بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا.
ئیحسان عبدولجەبار ئاشکرای کرد" پێویستە نرخی نەوت و بازارەکانی نەوت لە ئێستادا سەقامگیر ببن، ئەگەرنا پێچەوانەی هاوکێشەی بازارەکان دەبێت"
هەروەها وتیشی" بۆ عێراق نرخی 85 دۆلار زۆر گونجاوە، بەڵام بۆ بەکاربەرەکانی نەوتیش، پێشبینی ناکەم نرخێکی زۆر بەرز بێت"
عبدولجەبار ئەوەیشی زیادکرد" خواست و ئومێدی ئێمەیە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک لە 85 دۆلار جێگیر ببێت"
سەبارەت بە داهاتووی بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس و زیادکردنی ئاستی بەرهەهێنانی نەوت، وەزیری نەوتی عێراق وتی" پێویستە بازارەکان هاوسەنگ بن، و پێشبینی ناکەم نرخی نەوت چیتر بەرز بێتەوە".
ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی دووەم وڵاتی بەهەمهێنی سەرەکی ئۆپێک لە کاتێکدایە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 45 دۆلار لە بودجەی ساڵانەی عێراق جێگیر کراوە، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت ئەو ڕێژەیە بۆ 50 دۆلار بەرزکرایەوە، لێ دەنگدانی گشتی لە پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی لە بودجەی 2022 جێگیر بکرێت.
داهاتی ئەمساڵی عێراق 69.5 ملیار دۆلار بووە و داهاتە نەوتیەکان 55.6 ملیار دۆلار پێکدەهێنن و پێشبینی دەکرێت بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت، داهاتە نەوتیەکانی عێراقیش لە ساڵی داهاتوودا زیاد بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment