کۆمیسیۆن کاتى ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى عێراق ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردەکانی عێراق وادەى ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردن گۆڕانکارى بەسەردا دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند،   لە دواى (20) ڕۆژى دیکە ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق ڕادەگەیێنیدرێت و لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی  ڕةنگە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاری بەسەردابێت .

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، روونیشکردەوە، کە لە دوێنێیەوە (12)ى تشرینى یەکەم، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵا هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن کراوەتەوە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، دوێنێ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئەو کۆگایەى کرد کە سندوقەکانى دەنگدانى تێدا هەڵگیراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین