هوشیار زێباری: لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار گفتوگۆدەکەین کوردستانی

نوچەنێت-تایبەت

هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئێمە وەکو پارتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانمان قبوڵە و پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان باشە.

ئەمڕۆ ١٢-١٠-٢٠٢١، هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری کۆمیتەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانمان قبوڵە و بەنیازین لەگەڵ یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عیراق گفتوگۆبکەین.

هوشیار زێباری هەروەها گوتی: پەیوەندیمان لەگەڵ سەرجەم لایەن سیاسییەکان کوردستانی و عیراقی باشە، لەگەڵ رەوتی سەدر بە تەلەفۆن گفتوگۆمان کردووە، بەڵام ئێستا زووە بۆ راگەیاندنی رێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک چونکە دەبێ رێککەوتنەکانمان لەسەر بنەمابێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی هیواشی خواست، کە کورد بە یەکدەنگی بڕؤنە بەغدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین