کەشناسى: سبەى لە هەرێمى کوردستان بارانە کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى پێشبینى شارەزایانى کەشناسى، سبەى باران لە پاڕێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەبارێت، بەمەیش دەبێتە یەکەم باران بارینى وەرزى پایز.

ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى تشرینى یەکەمى (2021)، ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو.

بە وتەى ئەو شارەزاییەى کەشناسى، سبەى ڕۆژى چوارشەممە، یەکەم باران بارانى ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان دەبارێت.

ئاراس جه‌بار، کاتى باران بارینى سبەى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، سبەى دواى نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەرەکانی بارانبارین  کراوە ده‌بێت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی و بارانی تاو تاو بە روودانی ھەورە تریشقە و زیادبوونی خێرای با بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و سنورە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا کاریگەری زیاتر ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین