لە سلێمانى ژمارەى پێشێلکارییەکانى هەڵبژاردن بەرزدەبێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، کامەران غەریب، کارگێڕی لقی چواری پارتی دیموکراتى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا گوتى، لە بەشێک لە بنکەکانى شارى سلێمانى کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبوو، هەندێکیان تا کاتژمێر (12) کاریان نەکردووە، یاخود هەندێ لە دەنگدەران ناویان نەبوو، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بێت.
روونیشدەکاتەوە، لەلایەن چەند هێز و لایەنێکى سیاسى، لە هەندێ لە ناوەندەکانى دەنگدان پێشێلکارى ئەنجامدراوە، بۆیە ئێمەش سکاڵامان لەدژیان لە کۆمیسیۆن بەرزکردۆتەوە.
هاوکات هەر ئەمرۆ چرا شەماڵ، سەرۆکی رێکخراوی بیرناس، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، کە (3) چاودێری ههڵبژاردن، كه سهر به رێكخراوهكهیانن، لهلایهن ئاسایشی سلێمانییهوه دهستگیركراون، تا ئێستا سۆراخیان نازانین و باوكی یهكێكیان كه بۆ سۆرخی كچه دهستگیركراوهكهی چووته لای ئاسایش، بهڵام ئهویش دهستگیركراوه.
جێگەى ئاماژە پێدانە، لە شارەدێى بیارە، بەیانى ئەمڕۆ کادیرێکى پارتى هێرشى کرایەسەر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، کە بەو هۆیەوە بریندارکرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment