خالید شوانى بۆ کەرکووکییەکان: ئەمڕۆ ڕۆژى جوامێریتانە و تکایە بڕۆن دەنگ بدەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، خالید شوانی، بەناوی لیژنەی باڵای راگەیاندنی هاوپەیمانیی کورستان ئەمڕۆ شەڕی هەڵبژاردن و شەڕ سەلماندنی ناسنامەی نەتەوایەتی کوردە لە کەرکووک تەنیا و تەنیا لە ئەستۆی کەرکووکییەکانە، بۆیە رووی دەممان لە خوشک و برا کەرکووکییەکانە، راستە کەرکووک دۆزی نەتەواویەتی هەرچوار پارچەی کوردستانە، بەڵام لە دەرئەنجامی هەڵبژاردن و شەڕی ململانێی سیاسیی شەڕی کەرکووکییانە."
خالید شوانى، روونیشیکردەوە، "هەندێ لایەنى شۆڤینی لە نێو تورکمان و عەرەبەکان، لە هەموو کۆڵانى گەڕەکە عەرەبییەکان دەنگدەرانى خۆیان دەڵێن: ئەمڕۆ گشتپرسییە لەسەر چارەنووسی و ناسنامەی کەرکووک، کاتی ئەوەیە زۆرینەی کورد لە نێو کەرکووک لەنێوببەین."
هەروەها داواش لە خەڵکى کەرکووک دەکات بچن دەنگى خۆیان بدەن و وەک خۆى دەڵێت، "کەرکووکییە بوێر و جوامێرەکان، تکایە ئەمڕۆ رۆژی جوامێرییە و رۆژێکی مێژووییە، رۆژێکە ئەو چەند کاژێرەی ماوە و لە مێژوودا دەنووسرێتەوە، بەڵام ئەگەر نەچین و لە ماڵەوە دانیشین و لە هەڵبژاردنە بەشداری نەکەین و خوانەکا دۆڕاو بین ، ئەوا ناسنامەی نەتەوایەتی کەرکووک لە دەستدەدەین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment