ئەگەرەکانى شکست هێنانى فراکسیۆنى زۆرينەى پەرلەمانى و کاندیکردنەوەى كازمى
نوچەنێت:
رائيد حاميد
ئاڵۆزترین كیشه لە قۆناغى دواى هەڵبژاردنەكانى دەى (10)ى تشرینى یەکەم، ئەو ململانێ و ناكۆكييە توندەى نێوان لايەنە شيعەكانە لەسەر دياريكردنى كانديدى سەرۆك وەزيران، كە دەسەڵاتى باڵاى جێبەجێكردنه له عێراق، زۆرينەى بڕيارەكانى دەوڵەت لەدەستی سهرۆك وهزیرانه.
ناكۆكيەكانى نێوان پێكهاتە سەرەكييەكانى عێراق له دواى شەڕى (2003) بۆته پاڵنەری سەپاندنى سيستەمێكى ديموكراسى رووكەشانە، لەسەر بنەماى (رێككەوتنى رانەگەيەندراو) پۆستى سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزيران، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق له نێوان پارته سهرهكییهكانی عێراق دابهشكراوه.
ئەو دابهشكردنهش بەبێ سەرژمێری گشتی دانيشتوانى عێراقە، ئەمريكا بۆ ئەوەى رێژەى پێكهاتەكانى عێراق ديارى بكات، پشتى بە رێككەوتن لەگەڵ سەرۆكى حیزبە سەرەكييەكانى دواى ئازادکردنى عێراق له (2003) بەست، دابەشكردنى سەرۆكايەتيەكان لەسەر ئەو بنەمايەيە، كە شيعە زۆرينەيە، سەرۆكايەتى دەسەڵاتى جێبەجێكردن بووه پشكى ئەوان، كە گرنگترين سەرۆكايەتيیە.
سەرۆكايەتى كۆمار، ئەوە پۆستێكى تەشريفاتييە، دەسەڵاتەكانى سنووردارە، درا به كورد. سەرۆكايەتى دەسەڵاتى ياسادانيش بۆ عەرەبى سوننييە.
گەورەترين كوتلەى پەرلەمانى
لە (2006 تا 2018) عێراق چوار هەڵبژاردنى تێدا كراوە، بڕياربوو لە مانگى ئايارى (2022) هەڵبژاردنى پێنجەم بكرێت، بەڵام لهبهر ناڕەزاييە جەماوەرييەكانى مانگى تشرينى يەكەمى (2019) بەهۆى كەمى خزمەتگوزارى لە بوارەكانى كارەبا و تەندروستى و بەرزبوونەوەى رێژەى بێكارى و بڵاوبوونەوەى گەندەڵى هەڵبژاردنەكان بۆ (10)ى ئەو مانگە پێشخرا.
لە (30) تشرينى دووەمى (2019) خۆپیشاندهران بەهۆى شكستى لە رێگرى لە هێرشى هێزە ئەمنييەكان بۆ سەر خۆپيشاندەران، كە بووە هۆى كوژرانى دەيان خۆپيشاندەر، بەبێ ئەوەى رادەستى دادگا بكرێن، عادل عهبدولمههدی سەرۆك وەزيرانيان ناچاركرد دەست لە كار بكێشێتەوە.
دياريكردنى كاتى هەڵبژاردنەكان گفتوگۆيەكى زۆرى شيعەكانى بەدواى خۆى داهێنا، ههموو لایهنهكان بۆ ململانێى هەڵبژادن و راكێشانى سۆزى جەماوەر، برەویان پێ دەدا، بۆ ئهوهی ببێته براوەى داهاتووە بۆ پێكهێنانى حكومەتى نوێ.
دواى راگەياندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان لستەكانى بەشدار، هەوڵى دروستكردنى هاوپەيمانى دەدەن، بۆ گەيشتن بە كولتەى زۆرينە لە پەرلەمان و دياريكردنى كانديدى سەرۆكايەتیى وەزيران.
بەگوێرەى شرۆڤهی دادگاى باڵاى فيدڕاڵى له عێراق، فراكسۆنى زۆرينە، ئەو فراكسۆنەيە لە دواى سوێندخواردنى دەستوورى، لە دوو فراكسیۆن، يا زياتر پێك دێت، ئهوه دەبێتە فراكسۆنى زۆرينەى پەرلەمانى.
كانديدى سەرۆكوەزيران پێويستى بە زۆرينەى دەنگى رەهايە، واتە نيوە و زائيد يەك(165+ 1).
بۆ بەدەستهێنانى متمانەى ئەنجومەنى نوێنەران، چەند ليستێك ئامادەيى خۆيان بۆ دياريكردنى كانديدكردنى پۆستى سەرۆك وەزيران دەربڕيوە.
ليستى دەوڵەتى ياسا، نوورى ماليكى سەرۆك وەزيرانى پێشووتر كە لە (2006 تا 2014) سەرۆك وەزيران بوو، ئامادەيە خۆى كانديد بكات، هاوپەيمانى فەتح بە سەرۆكايەتى هادى عامرى ئەميندارى رێكخراوى بەدر، كە (باڵى سەربازى و هاوپەيمانى بەهێزى تارانە).
هەروەها رەوتى سەدر ئامادەيە كانديدى هەبێت، بەڵام تا ئێستا ناوەكەى ئاشكرا نەكردووە.
كوتلەى سەدر و ئاڵنگەرييەكانى سەركەوتن
كوتلەى سەدر بانگەشەى بردنەوەى هەڵبژاردنەكان دەكات، دواى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان كانديدى سەرۆك وەزيران ديارى دەكات، بەڵام لە چەند رۆژى رابردوو لهو بانگهشهیه پاشگەزبۆوە، دواى ئەو بۆى دەركەوت لەو قۆناغە ئەستەمە بتوانێت زۆرينەى رەها لە پەرلەمان بەدەستبهێنێت، بۆیه پێشنيازى كانديدى سەربەخۆ دەكات، بەڵام ئەگەر كولتەى زۆرينە دروست بكات، ئەوە دەكرێت كانديدى سەرۆك وەزيران ديارى بكات.
لەگەڵ ئەوەى پێشبينى دەكرێت ژمارەى كورسييەكانى لە ليستى شيعەكانى تر زياتر بێت، بەڵام هێشتا دروستكردنى هاوپەيمانى بۆ كانديدى سەرۆك وەزيران (166) كورسى پێويستە.
بۆیه چاوهڕوان ناكرێت رهوتی سهدر ببێته زۆرینه، ئهوهش لهبهر چهند هۆكارێكه، گرنگترين هۆكار شكستى رەوتى سەدر بوو لە بەڕێوەبردنى كاروبارى وەزارەتەكان، بەتايبەت بانكى ناوەندى و وەزارەتى تەندروستى و سەرچاوە ئاوييەكان و كارەبا، لە راپەڕاندنى كارەكانيان خراپترين وەزارەت بوون.
لە پاڵ ئەوەشدا گروپى سەرايا سەلامى سەر بە حەشدى شەعبى تۆمەتبارە بە كوشتنى خۆپيشاندەران له مانگى كانوونى دووەمى (2020) لە گۆڕپانى حەبوبى ناصرييەى باشوورى عێراق،
له لایهكی تریشهوه تۆمەتبارە بە تێكدانى گۆڕەپانەكانى تر لە بەغدا و پارێزگاكانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق.
سەركردەكانى رەوتى سەدر لەو بڕوايەدان حكومەتى دواى هەڵبژارندەكان سەرۆك وەزيرانێكى سەربەخۆى دەبێت.
بۆيە پێشبينى دەكرێت، رەوتى سەدر پاڵپشتى كانديدى سەربەخۆ بكات، ياخود نزيك لەخۆى بێت، ئهگهری ئهوهش ههیه پاڵپشتى بێبەشكردنى فراكسیۆنە ناكۆكەكان بكات، بۆ ئەوەى هەلى پێكهێنانى حكومەتيان بۆ نەڕەخسێت.
بهگوێرهی دهستوور و یاسای ههڵبژاردنهكان، مهرج نییه سهرۆك وهزیران ئهندام یان سهرۆكی پارتێكی سیاسی بێت.
هەروەها هەندێك هۆكاريش پەيوەندى بە ناكۆكييەكانى نێوان ليستە سەرەكييەكانى شيعەیه، كە لە چوار ليست پێکهاتوون، (كولتەى سەدر، هاوپەيمانى فەتح، ئيئتيلافى دەوڵەتى قانوون، هاوپەيمانى هێزەكانى دەوڵەتى نشتيمانى)، كە دەبێتە هۆى دروستبوونى فراكسیۆنى زۆرينە، ياخود زۆرينە لە قۆناغى يەكەم بۆ دياريكردنى سەرۆك وەزيران، بەڵام لە قۆناغى دواتر بەدەستهێنانى زۆرينەى رەهاى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران، بۆ پێدانى متمانە بە حكومەتى سەرۆك وەزيران قوڕس دەبێت.
شكستى فراكسیۆنى زۆرينە، دەرفەتێك بۆ كازمى
ئەگەر فراكسۆنى زۆرينە لە دياريكردنى كاندى سەرۆك وەزيران شكستى هێنا، ناوى مستەفا كازمى وەك كانديد دێتە پێشەوە، لە يەكەم دانيشتنى ئەنجومەنى وەزيران رادەگەيەندرێ، شكستى ئەو كانديدە بۆ بەدەستهێنانى زۆرينەى رەهاى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ پێدانى متمانە بە حكومەتى نوێ، دەبێتە كارێكی چاوەڕوانكراو بۆ پەنابردنە بەر كانديدى تەوافقى لە دەرەوەى فراكسۆنە سياسيیەكان، لەگەڵ ئەوەش ئەگەرى بەهێز هەيە دووبارە كازمى كانديد بكرێتەوە.
لەسەرەتاوە وەرگرتنهوهی سەرۆكايەتى وەزيران لهلایهن كازمییهوه، بۆچوونێكى باوبوو، چونكه نوێنەرى خۆپيشاندەران سەير دەكرا، كە عادل عەبدولمەهديان ناچار كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، بەڵام كازميش يەكێكى تر بوو لەوانەى لە پاراستنی چالاكوانان و نوێنەرايەتيكردنى خۆپيشاندەران شكستى هێنا، چونكه دواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆك وەزيران خۆپيشاندەران زياتر كرانە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا نەيتوانى تۆمەتبارانى پشت كاره تيرۆرستييەكان دەستگير بكات.
كازمى تاكە سەرۆك وەزيرانە لەو ماوە كورتەى (2020-2021) و ئەركە دياريكراوەكانى بەريەكەوتن و ناكۆكى قووڵى لەگەڵ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نەبوو.
كازمى سوور بوو لەسەر راگرتنى هاوسەنگى پەيوەندييە بەهێزەكانى لەگەڵ ئێران و سەركردەى گروپە جێبەجێكارەكانى حەشدى شەعبى لەلايەك، لە لايەكى تريشەوە پەيوەندى دوور مەوداى لەگەڵ ئەمريكا هەبوو، كە گفتوگۆكردن بوو لەسەر كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق، ئهوهش بۆ وەڵامدانەوەى ميليشيا چەكدارەكانى هاوپەيمانى ئێران.
دەروازەى ئێران و نەبوونى رەزامەندى ئەمريكا
كازمى و ئەوانەى دهزانن، ناكرێت كانديدى سەرۆك وەزيران بە دەروازەى ناوەندى بڕيار لە ئێران و بێ رەزامەندى ئەمريكا تێپەڕێت.
هەرچەندە نوێنەرى سيستانى رايگەياند، دەستوەرنادەنە كاروبارى سياسى وڵات، بەڵام كانديدى سەرۆك وەزيران پێويستى بە رەزامەندى مەرجەعيەتى نەجەف ههیه.
بەڵام كازمى رووبەڕووى ئەوە دەبێتەوە، ئایا تواناى رازيكردنى فراكسیۆن و پارتە سياسيەكانى ترى هەيە، كە لە مانگى ئايارى (2020) رەزامەنديان لەسەر پێدانى پۆستى سەرۆ وەزيران دەربڕى، ئايە دووبارە دەتوانێت بۆ چوار ساڵى داهاتوو ئەو رەزامەندييە بەدەست بهێنێتەوە؟
كوتلە و پارتەكان لەسەر ئەو بڕوايەن، لەراستيدا كازمى كانديدى كوتلەى سەدرە، بەڵام بەبێ راگەياندنى فەرمى.
لە بەرانبەر ئەوەشدا ئەگەرى دەرفەتى زياتر هەيە بۆ دووبارە كانديدكردنەوەى كازمى، چونكه پاڵپشتیهكی ناوچەيى و نێودەوڵەتى ههیه، بههۆی ئهوهی سەركەوتوو بووه له دروستكردنى هاوسەنگى شەخسى و پەيوەندى عێراق لەگەڵ ئەمريكا و ئێران، كە لە چوار خولى هەڵبژاردنى رابردوو له دياريكردنى كانديدى پۆستى سەرۆك وەزيران، دوو كاراكتەرى سەرەكی بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment