بەغدا 200 ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەرپرسێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەمرۆ حکوومەتى عێراق (200) ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانەکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە چوارى تشرینى یەکەمى (2021)، فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندانی راگەیاند، بەغدا ئەمڕۆ (200) ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد.

بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئێستا دا (200) ملیار دینارەکە گەیشتۆتە هەرێمى کوردستان.

حکوومەتى عێراق مانگانە بەپێى ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا، بڕى (200) ملیار دینار بۆ کوردستان دەنێرێت، پارەکەش لە ڕێگەى بانکەوە دەخرێتە سەر ژهەمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان، پاشان دەدرێت بە بانکەکان بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگانەى فەرمانبەران.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین