وێستگەى ناوچە کێشەلەسەرەکان، هەولێر و بەغدا بە هاوبەشى بەڕێوەى دەبەن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرانى پۆلیسى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبنەوە و وا بڕیارە وێستگەکانى هەڵبژاردنى ناوچە کوردستانییەکانی بە هاوبەشى بەڕێوەدەبردرێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، شاندێکى وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە پێکهاتووبوون لە بەڕێوەبەرانى پۆلیسى پارێزگانى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرى پۆلیسى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق.

لە بارەى ئەو وێستگانەى کەوتوونە ناوچە کوردستانییەکان و نێوان ئیدارەى هەرێمى کوردستان و عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، دواى پەیوەندیکردن و گفتوگۆکردن وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا، کێشەى وێستگەکانى ناوچە کوردستانییەکان چارەسەرکرا و بڕیاردراوە ئەو وێستگانە بە هاوبەشى سەرپەرشتى دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین