19 حیزبى توركمانى بۆ ئەندامەکانیان: دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (29)ى ئەیلوولى (2021) (19) پارتە تورکمانییەکان لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا داوا لە ئەندام و لایەنگرانیان دەکەن دەنگ بە کاندیدەکانى پارتى بدەن، هەر وەک خۆشیان دەڵێن، "ئه‌مه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانه مێژوویه‌ی نێوان لایه‌نه توركمانییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان"دا هەیە.
جەختیش لەوە دەکەنەنەوە، کە "نه‌ته‌وه‌ی توركمان و حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی هه‌رێم، له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و هاوسه‌نگیان هه‌بووه بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی."
ده‌قی ڕاگەیێندراوى حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان:
نه‌ته‌وه‌ی توركمان و نوێنه‌ران و حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی هه‌رێم، له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و هاوسه‌نگیان هه‌بووه بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
له‌م كاته‌شدا كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رێوه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان له عێراق و به هه‌ست كردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه له ئه‌ستۆی ئه‌و حزبانه‌یه و له به‌ر ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان هیچ كاندیدێكیان نییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، وه‌ك حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان كه ناومان له خواره‌وه هاتووه بڕیارماندا ده‌نگ به كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ین له بازنه هه‌ڵبژاردنه‌كان كه خۆیان كاندید كردووه. ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانه مێژوویه‌ی نێوان لایه‌نه توركمانییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان .
1ـ پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان
2ـ پارتی چاكسازی توركمان
3ـ پارتی گه‌لی توركمانی
4ـ كۆمه‌ڵه‌ی لیبرالی توركمانی
5ـ پارتی دیموكراتی توركمانی
6ـ بزوتنه‌وه‌ی بێ لایه‌نی توركمانی
7ـ ئۆجاغی توركمانی
8ـ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی
9ـ پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی توركمانی
10ـ كومه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانی
11ـ پارتی یه‌كێتی توركمانی
12ـ پارتی شروقی توركمانی
13ـ به‌ره‌ی توركمانی- سه‌ركردایه‌تی شرعی- تلعفر
14ـ فراكسیونه توركمانیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا
15ـ رێخراوی تولای بۆ كاروباری توركمانی
16ـ یه‌كێتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی توركمان
17ـ یه‌كێتی لاوان و قوتابیانی توركمان
18ـ نوێنه‌رانی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی لاوانی كوردستان
19ـ مالی توركمان – توركمن ئیوی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment