وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانى: خۆشحاڵین لە لەندەن پێشوازیت لێدەکەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ئێوارەى پێنجشەممە (16)ى ئەیلوولى (2021)، لە دووەم ڕۆژى سەردانییەکەى بۆ بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ لیز ترووس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه، کە تێیدا وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ لەندەن دەربڕى و ڕاشیگەیاند، "به‌ریتانیا پابه‌نده و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها هیواى خواست هاریكارى و هاوبه‌شیى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا فراوان بكرێت."
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ریتانیاى كرد بۆ پشتگیرى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ هاوكارى و یارمه‌تیى مرۆیى كه پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانى كردووه، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پشتگیرى و هاوكاریى به‌ریتانیا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆست، پێشكه‌ش كرد."
هاوكات بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، "هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و مه‌ترسییه‌كانى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبینیى پرۆسه‌ى سیاسى و داهاتووى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له عیراق و هه‌رێمى كوردستان"، تاوتوێکرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment