بەنزینەکەی هەرێم گەیشت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای 23 ڕۆژ لە بریاری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هەناردەکردنی بەنزین، پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینی بەغدای بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند و دووپاتیکردەوە بە میکازنمی تازە نرخەکان بەنزین دادەبەزن

پارێزگاری هەولێر بە ڕووداوی ڕاگەیاند یەک ملیۆن لیتر بەنزینی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەمەدوا دەروازە سنووریەکان بۆ گەیشتنی بەنزین بۆ بازارەکانی هەرێمی کوردستان واڵا دەبن.

ئومێد خۆشناو وتیشی" پاڵاوتگەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکەن"

خۆشناو ئەوەیشی زیادکرد" ڕێکار ومیکانزمی نوێ بۆ نەزمکردنەوەی نرخی بەنزین گراونەتە بەر"

ئەم لیدوانەی پارێزگاری هەولێر لە کاتێکدایە، دوای کۆبوونەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق، حکوومەتی بەغدا ڕۆژانە ملیۆن لیتر بەنزین هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات و نرخی بەنزینیش بە 650 دینار بۆ هەر لیترێک جێگیر دەبێت. بڕیار وابوو ئەم پرۆسەیە لە 23/8/2021 بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، بەڵام وبەگوێرەی وتەکانی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەی تەکنیکی نێوان بەغدا و هەوڵیر هۆکاری دواکەوتنی بەنزینن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین