حەشدى شەعبى لە مووسڵ بەربەست لەبەردەم پارتى دروست دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

حەشدى شەعبى لە مووسڵ بەربەست بۆ  کادیرانى پارتى دروست دەکات، لەکاتى هەڵواسینى پۆستەرى بانگەى هەڵبژاردن لە گەڕەکێکى ئەو شارە بۆ ماوەیەک کادیرانى پارتى ڕاگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021) مەناف حەسەن، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە رووداوی راگەیاند، حەشدى شەعبى لە پارێزگاى مووسڵ دوێنێ کادیرانى پارتى لە بازگەیەکدا ڕاگرتووە و کێشەى بۆ دروستکردوون.

هەروەها بە وتەى مەناف حەسەن، دواى ئەوەى چەند کادیرێکى خەریکى هەڵواسینى بانگەشەکانى هەڵبژاردن دەبن، لە یەکێک لە گەڕەکانى شارى مووسڵ، چەکدارانى حەشدى شەعبى بۆ ماوەى نیو کاتژمێر ڕایاندەگرن، ئەمە لە کاتێکدا بانگەشەى هەڵبژاردن بەفەرمى دەستیپێکردووە.

پارتى دیموکراتى کوردستان، جەعفەر ئیمنیکى، وە بەرپرسى بازنەى مووسڵ دیاریکردووە، وا بڕیارە بەیانى بچێتە شارى مووسڵ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین