ئیمانوێل ماکرۆن: لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى کۆدەبمەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، وا بڕیارە دواى گەڕانەوەى لە شارى مووسڵ، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى و سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، دواى چوونى بۆ شارى مووسڵ و سەردانیکردنى کلێساى ساعە و مزگەووتى نوور، وا بڕیارە بگەڕێتەوە شارى هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى کۆ ببێتەوە  ڕێز لە پێشمەرگە بنێت.

هاوکات دوێنێش ماکرۆن لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕاگەیاند، سبەى سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەم و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان و جەنگاوەرانى کورد دیدار و کۆبوونەوەمان دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین