پارتى: بڕیارەکەى ڕەوتى سەدر خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و هەڵبژاردنەکانى عێراق دەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

دوێنێ موقتەدا سەدر، ڕابەرى رەوتى سەدر، لە بڕیارى کشانەوەى ڕەوتەکەى لە هەڵبژاردنەکانى عێراق پەشیمان بوویەوە، ئەمڕۆش وتەبێژى پارتى ڕاگەیاند، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پێشتر داوامان لە رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کردبوو بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.

ئەمڕۆ شەممە (28)ى ئابى (2021)، وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، "لە ڕوانگەی هەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق پێش دوو هەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بچنەوە." 

 

دەقی راگەیێندراوی ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:

لە ڕوانگەی هەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو هەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی هەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.

دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، هێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بچنەوە و، هانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین