توركیا هەوڵدەدات پەیوەندییەكانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە ئاسایى بكاتەوە هەواڵ

نوچه‌نێت

توركیا لە چەند ساڵى رابردوو بەهۆى هەندێك سیاسەتى لە ناوچەكە، تووشى گۆشەگیرى بووه‌، بەڕاى چاودێرانى سیاسى سەردانى راوێژكارى ئاسایشى نەتەوەیى ئیمارات كاریگەرى زۆر دەبێت بۆ كۆتایى بەو گۆشەگیرییه‌.

ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٢)ى ئاب ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەوڵدەدات كۆتایى بە گۆشەگیرى وڵاتەكەى بهێنێت، هەفتەى رابردووش پێشوازى لە تەحنون بن زاید ئال نیهانى راوێژكارى ئاسایشى نەتەوەیى ئیمارات كرد. بەڕاى چاودێرانى سیاسى ئەو سەردانەى ئەو بەرپرسە باڵایەى ئیمارات، گۆڕانكارییەكى گەورەیە لە پەیوەندییەكانى نێوان توركیا و ئیمارات، كە ماوەیەكى زۆر بوو رووبەڕووى یەكتر ببوونەوە.

لە ئێستادا گفتوگۆكان لەسەر ئەوەن، ئەگەرى هەیە چالاكى وەبەرهێنان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دەست پێبكاتەوە، لاى خۆشەوە ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئیمارات ئامادەیە لە ماوەیەكى زۆر نزیك بۆ وەبەرهێنان لە توركیا".

ئیكان ئیدمیر پەرلەمانتارى پێشووى توركیا بەڕێوبەرى پرۆگرامى توركى لە سندوقى بەرگرى لە دیموكراسى ئەمریكى، رایدەگەینێت، "هەڵبژاردنى جۆ بایدن هەوڵە خێراكانى بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، هەڵوێستى ئەنقەڕەى گۆڕى".

لە ئێستادا ئەردۆغان هەوڵدەدات پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئیسرائیل و میسڕ و سعوودیە و ئیمارات ئاسایى بكاتەوە، بەو ئامانجەى ئەو ئاسایكردنەوەى ئەو پەیوەندییانە هاوكار بێت بۆ كەمكردنەوەى ئەو گۆشەگیریەى توركیا لەو ناوچەیه‌.

یەكێك لە ناكۆكیەكانى توركیا لەگەڵ ئەو وڵاتانە بوونى ئیخوان بوو، هەرچەندە ئەردۆغان خۆى بە كەسێكى نزیك لە ئیخوان دەزانى، بەڵام ئێستا وەك جاران سۆز نانوێنێت لەگەڵ ئەو سەركردانەى دژایەتى میسر و سعوودیە و ئیمارات دەكەن، چونكە  لە قۆناغى بایدن، ئەردۆغان پێویستى بە سیاسەتێكى پراگماتییە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان. ئەو لەو هەوڵانە سەركەوتوو بێت، یاخود سەركەوتوو نەبێت، ئەردۆغان پێى وایە ئەو ئاماژانە هاوكار دەبن بۆ باشتركردنى پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئیدارەى بایدن، كە زۆر راشكاوانەتر لە ئیدارەى ترامپ رەخنە لە توركیا دەگرێت.

لە چەند ساڵى رابردوو بەهۆى سیاسەتى توركیا بەرانبەر دۆخى سووریا و لیبیا و میسڕ، پەیوەندى لەگەڵ زۆربەى وڵاتەكانى ناوچەكە تێكچووە، بەتایبەت ئیمارات و سعوودیە و میسڕ.
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین