بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیایەکی بەریتانی - تورکی تووڕە دەکات
نوچەنێت
ناوەندی Bloomberg، لە راپۆرتێکدا گلەی و تانەی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی کە کۆمپانیایەکی تورکی - بەریتانییە سەبارەت بە بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و رایگەیاند “ کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی سەرکەوتوو نەبوو لە پەرەپێدان لە کارکردن لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کێلگەکانی بنەباوی و میران”
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەم لەگەڵ کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی و کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە رێککەوتنی هاوبەشی واژوو کردووە و لە پێناو پەرەپێدانی بلۆکە نەوتییەکان و بەرهەمهێنانی وزە.
بە گوێرەی گرێبەستی هاوبەشی نێوان هەردوو لا، ئەگەر کۆمپانیایەک نەتوانێت لەو ماوەیەدا کە بۆی دیاریکراوە بلۆک و ناوچە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات، ئەوا گرێبەستەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەڵدەوەشێتەوە.
لەبارەی ئاگادارکردنەوە و بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە راگەیێندراوێکدا تانەی لە بریارەکەی حکوومەت داو وتی"هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکەمان لەو دوو کێڵگەیەدا بهێنێت".
هەروەها جەختیکردەوە" کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە چوارچێوەی گرێبەستەکەی، ئامانجی بەردەوامی کارکردنی هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڵام هەموو مافێک و رێکارێک بە پارێزراو دەزانێت کە لە دژی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بیگرێتەبەر".
کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی بۆ پەشیمانکردنەوەی حکوومەت لە بریارەکەی، ڕێگای دانووستان و گفتوگۆ دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی بتوانیت درێژە بەکارەکانی لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بدات و پێویست بەوە نەکات کە پرسەکە ببەنە دادگەیەک یان ناوبژیوانێکی ناوەدەوڵەتی.
کارە پرۆژەکانی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردووە لە سەرەتای ئازاری 2021 ڕووی لە کەمی کردووە بەتایبەت لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان، هەردوو کیڵگەی بنەباوی و میران خاوەن 14.8 ترلیۆن پێ سێجای گازی سروشتی و نزیکەی 130 ملیۆن بەرمیل نەوتی و جۆرەکانی نەوتە.
ئامانجی کارکردنی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لەو ناوچانە پەرەپێدان و بەرهەمێنانی گاز و هەناردەکردنیەتی بۆ بازارەکانی تورکیا.
دوای بریارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نرخی پشکەکانی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی بە ڕێژەی ٪15 دابەزین و گەیشتن بە 1.15 دۆلار، ئەمەیش بەراورد بە ئاداری ساڵی رابردوو نزمترین ئاستە.
جگە لە دوو کیڵگەی بنەبای و میران، کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە کێڵگەی تەقتەق و کێڵگەی تاوکێ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە کاری بەرهەمهێنانی وزە دەکات .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment