عێراق بەنزین هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای کۆبوونەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق، حکوومەتی بەغدا ڕۆژانە ملیۆن لیتر بەنزین هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات و نرخی بەنزینیش بە 650 دینار بۆ هەر لیترێک جێگیر دەبێت

دوای کۆبوونەوەکەی وەزیرانی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان، حکوومەتی بەغدا ڕۆژانە، یەک ملیۆن لیتر بەنزین  هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەم بڕیارە لە 23/8/2021 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و  نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێک بە 650 دیناری عێراقی دەستنیشان دەکرێت.

كه‌مال ئه‌تروشى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ دیمانه‌یه‌كى رووداو  وتی، “بەنزین هەرزان دەبێت و نەوت دەدەینە هەموو ماڵێک”.

ئەتروشی وتیشی" کۆبوونەوەی ئێمە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق بەرهەمدار بووە و لە داهاتوودا بەغدا، ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات و  نرخی هەر لیترێک بەنزین بە 650 دینار جێگیر دەکەین".

سەبارەت بە یەدەگی هەرێمـی کوردستان بۆ گازی سروشتی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان وتی" کوردستان خاوەن 250 ترلیۆن مەتر سێجای گازە، بەڵام ئەو گرێبەستانەی کە ئێستا لە حکوومەتی کوردستان هەن کلاسیکین"

ئەترەشی ئەوەیشی زیادکرد" حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەرهەمهێنان و دەرهێنانی 420 ملیۆن مەتر سێجای گاز دەکات و لە پێناو پاراستنی گاز لە بەهەدەردان و سووتانی، ڕێکاری یاسایی بەرمبەر بە کۆمپانیاییەکان دەگرینە بەر".

ئەم  هەوڵانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدان، بە هۆی بواژانەوەی بازارەکان و بەربوونەوەی پلەکانی گەرما ، گەشەی خواستی جیهانی بۆ نەوت، نرخەکانی نەوت بەرێژە ٪30ــی بەرزکردەوە، هاوکات نرخی بەنزینیش لە سەرتاسەری جیهان زیادی کرد و هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە ناوچە ئابووریە تازە پێگەیشتوانەی کە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بووە هۆی دروستکردنی قەیرانی دابینکردنی ئەو جۆرەی سووتەمەنی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین