بافڵ تاڵەبانى: لە هیچ کەسێک خۆش نابین کوردستانی

نوچەنێت:

هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ڕایدەگەێنێت، یەکێتی موڵکی هیچ گرووپ و بەرژەوەندیخوازێک نییە و رێگەنادەین مێژووی پڕ لە سەروەری ئەم حیزبە لەکەدار بکرێت. ئەوەی کردوومانە پاراستنی حیزبی شەهیدان بووە لە هەڵدێر و بەلاڕێدا بردن.

بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرکردایەتیی حیزبەکەى لە هەولێر، لە ڕایێندراوێکدا دەڵێت، ئەوانەی لەرابردوودا ئەم کارانەیان کردووە نابەخشرێن و رادەستی دادگەیان دەکەین.

بافڵ تاڵەبانى روونیشدەکاتەوە، جارێکى تر یەکێتی نابێتە قوربانیی مەرامە تایبەت و بەرژەوەندییە شەخسییەکان.

لەبارەى لێپچینەوە لەو کەسانەى دەسەڵات و ناوى یەکێتییان بەکارهێناوە، جەختیشکردەوە، ئەوانەی لەرابردوودا ئەم کارانەیان کردووە نابەخشرێن و رادەستی دادگەیان دەکەین.

 دەشڵێت، یەکێتی چەند هەنگاوێکی بە ئاراستەی یەکێتی ناو یەکێتی ناوە و گۆڕانکارییەکان لەپێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی و پارێزگاریکردن بووە لە دەستکەوتەکان و ئەو بەها نەتەوەیی و نیشتمانییانەی یەکێتییەکەمان بڕوای پێیانە. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین