حەمەى حەمە سەعید: لەناو هۆڵی پەرلەمانی ئێران، لە پێشوازی سەرۆکی هەرێم و شاندی کوردستان ئاڵای کوردستان دانرابوو
نوچەنێت:
حەمەى حەمە سەعید، وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان و ئەندامى شاندى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمى سوێندخواردنى ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى ئیسلامیى ئێران، لە دیمانەیەکى رووداو، کە لە (8-8-2021) ئەنجامی داوە، لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانى شاندى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکى پەرلەمانى ئێران دەڵێت، باس لە پەیوەندیى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران، هەروەها باس لە پەیوەندیی بازرگانى و پاراستنى ئاسایشى ناوچەکە کرا.
حەمەى حەمە سەعید لەسەر دانانى ئاڵاى کوردستان لە پێشوازیى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، بۆیە ئاڵاى کورردستان دانراوە، چونکە هەرێمى کوردستان، هەرێمى یاسایى و دەستوورى دانپێدانراوە.
دەقى دیمانەى حەمەى حەمە سەعید، وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:
ــ لە دیدارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئێوە لەگەڵ سەرۆک کۆمارى ئێران دا، چى گوترا؟ نێچیرڤان بارزانى چى لە ئێران دەوێ، وە سەرۆک کۆمارى تازەى ئێران چاوەڕێی چى لە کوردستان دەکات؟
حەمەى حەمە سەعید: لەچوارچێوەى بانگهێشتى ئێران بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمى سوێندخواردنى سەرۆک کۆمارى تازە هەڵبژێردراوى ئێران، هەرێمى کوردستانیش وەک قەوارەیەکى یاسایى و دەستوورى لەو چوارچێوەیەدا بانگهێشتکرابوو، بەڕێز سەرۆکى هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى ئەو شاندە بوو، د. ڕیواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، د. پشتیوان صادق وەزیرى ئاوقاف و کاروبارى ئایینى، کوێستان محەمەد وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، وە بەڕێز کاک فەوزى هەریرى، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بەندەش وەک وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشداربووین لەو رێوڕەسمەدا، وە بەشداربووین لە دیدار و چاوپێکەوتنى سەرۆک کۆمارى ئێران دا، لەو دیدارەدا سەرەتا بەڕێز نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن، هەروەها باس لە پەیوەندیى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران کرا، هەروەها باس لە پەیوەندیی بازرگانى و پاراستنى ئاسایشى ناوچەکە گفتوگۆى کرا.
ــ هەروەک تۆ لە دانیشتنەکە ئامادەبوون، هەرێمى کوردستان چى لە حکوومەتى تازەى ئێران چاوەڕێ دەکات، قسە لەسەرچى کراوە، وە ئیبراهیم ڕەئیسى کە ڕەنگە سیاسەتێکى تازەى دیاریکراوى خۆى هەبێ، چى لە هەولێر دەوێ؟
حەمەى حەمە سەعید: قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان، ئەوەى لە دراوسێیەکان دەوێ کە لەچوارچێوەى بەرژەوەندى هاوبەشدا پەرە بە پەیوەندییەکان بدەن لە بوارە جیاجیاکاندا، لەوانە بازرگانى و پەیوەندیى دیپلۆماسى و فەرهەنگى و کولتوورى...هتد.
ــ ئەى لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى ئێران چیتانگووت؟
حەمەى حەمە سەعید: هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژى هەینى، هەمان شاند بە سەرۆکایەتیى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى سەرۆکى پەرلەمانى ئێرانیان کرد، وە لەو سەردانەدا چاومان کەوت بە بەڕێز محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، لە دیدارێکى ئاسایى دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکان و پاراستنى بەرژەوەندیى هاوبەشى هەردوولا و کار ئاسانییکردن بۆ کارى بارزگانى و ئەو ئیشوکارانەى دەکەوێتە نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران کرا، هەروەها باس لە پەیوەندیى هاوبەشى کولتوورى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران دا کرا، هەروەها بڕیارى یونسکۆ بۆ دانانى هەورامان لە شوێنەوارە گەشتارى و مێژوویى و فەرهەنگییەکانى جیهاندا بەرز نرخێندرا، وە سەرۆکى پەرلەمانى ئێران پێرۆزبایى لە هەرێمى کوردستان بۆ بۆنەوەى ئەو بڕیارەوە.
ــ ئاڵاى کودستان لە فڕۆکەخانە بەبەرزى لە تەنیشت ئاڵاى ئێرانەوە بوو بۆ پێشوازیى لە سەرۆک نێچیرڤان دانرابوو، ئەمە گوزارشتە لە گۆڕانکارییەکى باش لە سیاسەتى ئێران بەرامبەر هەرێمى کوردستان، نیشاندانى نزیکییەکى زیاتر نییە؟
حەمەى حەمە سەعید: گەلێک شت هەن لە سیاسەتى پەیوەندییەکان و دیپلۆماسیەت، هەندێجار بە چاو دەبیندرێن بەڵام عەقڵ درکیان پێ ناکات، بە هەمانشێوەش پێچەوانەکەى ڕاستە، هەرێمى کوردستان و ئێمە قووڵایی ستراتیژیى ئێران نین، ئێمە وەکو دراوسێ بۆ بەرژەوەندیى هاوبەش دەبێ مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە لەو چوارچێوەیەدا بکەین، بەداخەوە بابەتى ئاڵا لە هەرێمى کوردستان، سۆشیال میدیا و میدیاکان و هەموو خەڵک شرۆڤە و لێکدانەوەى بۆ دەکات، کە هەندێکجار دەگاتە کارى ئیستفزازى و بەرچەکردار و بەرپەرچدانەوە لەلایەنى بەرامبەرەوە.
ئاڵاى هەرێمى کوردستان ئاساییە، مادەم قوارەیەکى دەستووریى و یاساییە لە پاڵ ئاڵاى عێراق لە پێشوازیى شاندەکانى هەرێمى کوردستان، کە سەردانى وڵاتان دەکەن دابنرێ و هیچ کێشەیەکیش نییە. ئێمە با باس لەوە نەکەین بۆچى ئاڵا هەڵکرا بۆ هەڵنەکرا لە ناو فڕۆکەخانە، با ئێمە باس لەوە بکەین ئەگەر لە فڕۆکەخانە بە هەر شێوەیەک گوزەرا، بەڵام شاندى هەرێمى کوردستان کاتێ سەردانى رێوڕەسمەکە کرا، لەوێ بە شێوەیەکى فەرمى دووبارە وەک فڕۆکەخانە پێشوازییەکە کرایەوە، وەکو قەوارەیەکى سیاسى و دەستوورى پێشوازییەکى گەرممان لێکرا، وە لە ناو هۆڵى پەرلەماندا، ئەو میوانانەى کە لە دەوڵەتانەوە هاتبوون بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە، میوانەکان پۆستەکانیان نەک ناوەکانیان لەگەڵ ئاڵاى وڵاتەکەى خۆیان لەپشتى کورسییەکانى دانیشتن دانرابوو، ئێمە وەک هەرێمى کوردستان و بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمان، وە هەر سێ وەزیرەکە، لەسەر ئەو کورسیانەى کە بۆ دانیشتنى ئێمە دانرابوو، ناوى پۆستەکەمان و ئاڵاى کوردستانى لەپشتى کورسییەکانەوە دانرابوو، وە بە هۆى ئاڵاى کوردستانەوە لە ناو هۆڵى پەرلەمان شوێنى خۆمان دۆزییەوە.
س: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment