ڕاوێژ بە مردووى لەناو بیرێک دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى هەڵەبجە، منداڵێک بە مردووى لە ناو بیرى مزگەوتێک دۆزرایەوە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی پارێزگای  هەڵەبجەش دەڵێت، ئاسەوارى لێدان و ئازاردان بەسەر جەستەیەوە دیارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11)ى ئابى (2021)، موقەدم  بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی پارێزگای  هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ڕاگەیاند، لە گەڕەکى سەراى پارێزگاى هەڵەبجە، شەوى ڕابردوو منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ بەناوی راوێژ  قادر سەعدی، پیشە خوێنکار  پاش  دیار نەمانی  لە  ئێوارەوە بە  کوژراوی  لەناو بیری مزگەوتێک کە ئاوی تێدا  نییە  دۆزراوەتەوە، کە ئاسەواری ئەشکەنجە و  لێدان بەسەر جەستەیەوە دیارە.

موقەدم  بەرزان عوسمان، روونیشکردۆتەوە، پاش گەیشتی  تیمی  بەڵگە و  تاوان و پۆلیسی بنکەی هەڵەبجە. تەرمی  منداڵەکە دەرهێنراوە، لێکۆڵینەوە  لە رەوداوەکە  دەستیپێکردووە، کەسێک  دەستگیر کراوە  بەناوی ( ا س ) تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی  پارێزگای هەڵەبجە  گەڕەکی سەرا  بەپێی ماددەی 406 لێکۆڵینەوەی  لەگەڵدا دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین