د. جوتیار عادل: قەزای سۆران و زاخۆ دەکرێنە دوو ئیدارەی سەربەخۆ کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

وتەبێژی حکوومەتى هەرێمى لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامى کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی خستەروو، کە تێیدا ئەنجوومەنی وەزیران بریاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەیەکی سەربەخۆ.

ئەمرۆ چوارشەممە (٢٨)ى تەممووزى (2021)، د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەردوو دەڤەر زاخۆ و سۆران لە رووی جوگرافیاوە بەرفراوانە، بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بریاریدا بکرێنە ئیدارەیەکى سەربەخۆ، ئەمەیش لە پێناو کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی دوو دەڤەرەکە دەکات بۆ گەیاندنی خزمەت گوزارییەکان بە راستەوخۆ.

جێگەى ئاماژەپێکردنە، بە پێى نووسراوێک واژۆى رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى لەسەرە، بە فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەک لە (4-3-2021) پێکهێنراوە بۆ "جێبەجێکردنى پڕۆژەى بە سەربەخۆکردنى دەڤەرى سۆران".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین